موسەننا ئەمین: فەرمانبەران دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر هەژماری من تۆمار بکەن



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مووچەخۆران ئەگەر لە پرۆژەی (هەژماری من) زوڵمیان لێکراوە، دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماربکەن و بەپێی یاساش دەتوانن، ئەو بانکەی بە زۆر بۆیان دیاریکراوە بیگۆڕن.

د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند: هاتنی بانکی TBI بۆ ناو هەژماری من، دەبێت لە ڕێگەی ئەو مەرجانەوە بێت کە دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق دیاریان کردووە.

باسی لەوەشکرد: هەژماری من لە کاتێکدا دەبێت بە تەوتین مەرجەکانی تێدابێت، بە گوێرەی مەرجەکانیش دەبێت، ئەو بانکانە تەوتین بکەن کە فیدراڵین و لەژێر فەرمانی بانکی ناوەندیدان.

روونیشیکردەوە: مووچەخۆران ئەگەر لە پرۆژەی هەژماری من زوڵمیان لێکراوە، دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماربکەن و بەپێی یاساش دەتوانن، ئەو بانکەی بە زۆر بۆیان دیاریکراوە بیگۆڕن.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە بارەی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
پێت مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە بارەی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن ببنە بژمێر لە پرۆسەی سەرژمێریدا
دوات دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن ببنە بژمێر لە پرۆسەی سەرژمێریدا
پەیوەندیدر