زانیاری نوێ لە بارەی کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیەندرا



بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، وردبینیی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و ئەگەری هەیە سبەینێ پارەکە رەوانە بکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد، چوونی شاندەکە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێکی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستی بانکی بازرگانیی عێراقەوە هەیە.”

لەبارەی وردبینیی لیستی مووچەی مانگی 10، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی وتی: “وردبینیی لیستی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و چاوەڕوانین ئەمڕۆ وردبینی تەواو بێت و سبەینێ چوارشەممە تەمویلی مووچە بنێردرێت، ئەو بەڵێنەیان پێ داوین”.

ئەوەشی زیاد کرد کە هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کردووه.

کی دەبێتە سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان؟
پێت کی دەبێتە سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان؟
کەشناسی: لەگەڵ جێگیربوونی کەشدا، تەم دروست دەبێت
دوات کەشناسی: لەگەڵ جێگیربوونی کەشدا، تەم دروست دەبێت
پەیوەندیدر