لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی زانیاری دەدرێت



بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی سەبارەبات بە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە هاووڵاتییان زانیاری دەدات و دەڵێت، لەو بارەوە چەند پێشنیازێکیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانن.

ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی سەبارەت بە كارەبای 24 كاتژمێری رایگەیاند: “دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی پێوەری زیرەك ئێستا بۆقۆناغی دووەمی پرۆژە كە لیژنەیەكی تایبەتمان دروست كردوە بەشێوەیەكە كە گەڕەك بەگەڕەك بكرێت هەموو هاوبەشەكان پێوەری زیرەكیان بۆ ببەسترێت پاشان  كارەباكەی بكرێت بە بەردەوام و نرخی كارەباش رێخدەخرێتەوە بەشێوەیەك كە بارگرانی دروست نەكات”.

دەربارەی كەی پرۆژەکە لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت بەڕێوەبەری گشتی وتی” لەگەڵ لیژنەكەی ئەنجومەنی وەزیران چەند جارێك كۆبوونەتەوە، چەند پێشنیازێكمان پێشكەش كردوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە سەركەوتوو بێت كە سەرەتا نرخ دیاری بكرێت، دواتر میكانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكە دابنرێت”.

هەروەك وتیشی: “ئێمەش لای خۆمان لە سلێمانی سەرقاڵی دراسەكە كردنی چۆنیەتی جێبەجێ كردنی ئەو پرۆژەیەین كەی و لە كۆێ دەستمان پێكرد بڵاوی دەكەینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێری 30 ئەمپێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان، ئەگەر بەرهەمهێنانی کارەباش زیاد بکات ئەوکات دەتوانین ئەو بڕە زیاتر بکەین بۆ هاووڵاتییان”.

لە بارەی پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەوە لە وەرزی زستانیش، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی وتی: “بۆ ئەوە لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی سلێمانی لە هەوڵی دیراسە کردنی دۆخەکەین دەمانەوێت بزانین ئەگەر لە وەرزی زستانیش بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەکانەوە 24 کاتژمێر بدەین لەسەر هاووڵاتیی زۆر ناکەوێت؟”.

کەشناسی: لەگەڵ جێگیربوونی کەشدا، تەم دروست دەبێت
پێت کەشناسی: لەگەڵ جێگیربوونی کەشدا، تەم دروست دەبێت
یەکەم ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیەندرا
دوات یەکەم ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر