توركیا؛ لەساڵی ڕابردوودا بڕی 10 ملیار دۆلار داهاتی تەنها لە ڕوانەوەی قژی گەشتیاران هەبووە



سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا كەرتی خزمەتگوزاری توانیویەتی بەبڕی چوار ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس هاتونەتە توركیا بۆ رواندنەوەی قژ، دەشڵێت،” گەشتیارانی بیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان لەو كەرتەدا خەرج كردووە”.

سەروەت تەرزی، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری توركیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، گەشتیارانی بیانی زۆر گرنگی بە كەرتی تەندروستی دەدەن و تەنیا لەساڵی رابردودا گەشتیارانی بیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان لەو كەرتەدا خەرج كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، رواندنەوەی قژ یەكێك بووە لە كەرتە گرنگەكان كە گەشتیاران زۆر گرنگییان پێداوە و ساڵی رابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن كەس سەردانی توركیایان كردوە بۆ رواندنەوە قژ ، بۆیە هەنگاوی بەرچاو نراوە بۆ بەهێزكردنی كەرتی تەندروستی و هەوڵ دەدەن ئیستانبوڵ ببێتە پایتەختی گەشتیاری تەندروستی لە جیهاندا.

ئاشكراشیكردووە، بە بەردەوامی خول و كۆرس بۆ كیلنیك و نەخۆشخانەكان دەكەنەوە و زیاتر راهێنانیان پێ دەكەن بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەشی گەشتیاران بكەن.

دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرهەڵدەداتەوە
پێت دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرهەڵدەداتەوە
سەدرییەكان لەم دەرگایەوە دێنەوە نێو پرۆسەی سیاسی
دوات سەدرییەكان لەم دەرگایەوە دێنەوە نێو پرۆسەی سیاسی
پەیوەنیدر