چوار هەزار ماسی مرداربوونەوە



بەهۆی نەبوونی کارەبا بۆ کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی لە خانەقین خاوەن کێڵگەیەک چوار هەزار ماسی مرداربووەوە و دەڵێت”زیانی نزیکەی 30ملیۆن دینارم لیکەوتووە”.

لە قەزای خانەقین دوێنی یەک شەممە بەهۆی پچڕانی کارەبای کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی نزیکەی چوار هەزار ماسی مرداربوونەوە و خاوەنەکەشی فەرمانگەی كارەبای خانەقینی تۆمەتباركرد بەوەی کارەبای کێڵگەکەی بڕیوە.

هەزال زەیدان، کە خاوەنی کێڵگەكە لە گوندی تویتک لە خانەقین ڕایگەیاند، حەوزەكەم نزیكەی چوار هەزار ماسی تیابوو کە کێشی هەندێکیان تا نزیكەی دوو كیلۆ دەبوو، هەموی مرداربونەوە، بەگشتی بەهاكەی 30 ملیۆن دینار بوو.

هەزال فەرمانگەی كارەبای خانەقینی تۆمەتباركرد بەوەی “بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە محاویلەی كارەبای كێڵگەكەیان كوژاندۆتەوە و دەڵێت هیچ سەرپێچییەكم نەكردووە، بەپێی یاسا مامەڵە دەكەم و باج-یش دەدەم، نازانم بۆچی محاویەلەكەیان كوژاندۆتەوە.

لەبەرامبەردا لێپرسراوێك لە فەرمانگەی كارەبای خانەقین بە (كەركوك ناو)ی وتووە “لەم دوو رۆژە هیچ مەفرەزەیەکی کارەبای خانەقین نەچوون بۆ بڕینی كارەبای هیچ شوێنێك لە گوندی تویتك، بەڵام پێدەچێت بەهۆی کەشوهەوا و بارانبارینەوە گرفتێك لە محاویلەی ئەو کێڵگەیە رویدابێت”.

رونیشكردۆتەوە، دروستكردنی حەوزی ماسی بەپێی نوسراوی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان لە خانەقین رێپێدراو نییە و نایاساییە.

کەمتر لە 15 کاتژمێر بۆ هەڵبژاردن ماوە
پێت کەمتر لە 15 کاتژمێر بۆ هەڵبژاردن ماوە
هۆشداری دروست بوونی تەم و مژ دەدرێت
دوات هۆشداری دروست بوونی تەم و مژ دەدرێت
پەیوەنیدر