كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕا



بەبڕیاری لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامیەتی ڕانیە، كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتیان گۆڕا.

لێژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە کاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان دیاری دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، کەوا دوو میکانیزم جێبەجێ دەکرێت بۆ پێدانی كارەبای مۆلیدە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، مۆلیدەكان لە کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی تاکو ٨ی بەیانی کاری پێدەکرێت و لە ٨ بەیانی دەکوژێتەوە تاکو ١٢ی نیوەڕۆ و دواتر ١٢ی نیوەڕۆ مۆلیدە كاری پێدەکرێتەوە تاکو كاتژمێر ۱ ی شەو .

ئاماژەی بەوەشكردووە، کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی تاکو ۱ ی شەو مۆلیدە کاری پێدەکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەردوو بەرنامەکان بەردەستن و هاووڵاتی سەرپشکە لە دیاریکردنی ئەم دوو جۆرە بەپێی خواستی هاووڵاتیان و دانیشتوانی گەڕەکەکە .

 

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باسی حکومەتی نوێ دەکەن
پێت مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باسی حکومەتی نوێ دەکەن
نەخۆشخانەی هیوا: تووشبوون بە شێرپەنجە كەمی كردووە
دوات نەخۆشخانەی هیوا: تووشبوون بە شێرپەنجە كەمی كردووە
پەیوەنیدر