سەرۆکی حوکمەتی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی بە جیا لەگەڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێ کرد.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، گرنگە لایەنە سیاسییەکان لێکتێگەیشتنی باشیان هەبێت لەنێوان یەکدا بۆ ئەوەی بتوانرێت بەزوویی کابینەی نوێ پیکبهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، گرنگە کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات .
مەسرور بارزانی جەختیشیکردەوە، پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت .
لەلایەکی ترەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی ڕایگەیاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و ئه‌زموونه حوكمڕانییه تاكڕه‌وانه‌یه بهێنێت، كه له‌ڕابردوودا هه‌بوو و ته‌نها كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی دیاریكراو كردوه.
وتیشی، ئێمە دەمانەوێت حكومه‌تێكی نیشتمانیی دادپهروهرو به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر هاووڵاتییه‌كانی پێكبهێنێت كه‌جیاوازی له‌نێوان شاره‌كاندا نه‌كات.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی تاكڕه‌وی و خۆسه‌پێنیی تێدا نابێته‌وه، له‌رابردوودا دامه‌زراوه حكومییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و كه‌سیدا به‌كارده‌هێنران، دەبێت حکومەتی ئەمجارە ته‌نیا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خەڵک بکات، هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه شكست ده‌هێنێت و یه‌كێتی رێگه‌ی پێنادات.