بوونەوەرێکی نامۆ لە کەنار دەریایەک لە ئوسترالیا دەردەکەوێت



دوای دەرکەوتنی بوونەوەرێکی نامۆ لەیەکیک لە کەناراوەکانی دەریایەک لە ئوسترالیا دەنگۆی زۆری دروستکرد و پزیشکێکی پسپۆڕیش دەربارەی ئەو بوونەوەرە ڕوونکردنەوە دەدات.

بەپێی ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا هەیە و خراوەتەڕوو، درێژی ئەم بوونەوەرە نزیکەی ٣ مەتر دەبێت، و پێکهاتووە لە قاچی شەفاف و ڕوونی لەیەک ئاڵاو و ڕووپۆش بە “توێکڵ”ی بچووکی قاوەیی و جوڵەی زیندووی تێدایە.

دانیشتووان ڤیدیۆی ئەو بوونەوەرەیان بڵاوکردەوە و پرسیاریان لە ناسنامەکەی کردووە و وێنەکانیش لە سۆشیال میدیادا گەلێک پرسیاری لێکەوتۆتەوە.

وێنەی ئەو بوونەوەرە بەخێرایی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، بەکارهێنەرانی ئێکس و ئینستاگرام کۆمێنتیان لەسەر نامۆیی بوونەوەرەکە و شێوەی ئەو بوونەوەرە کردووە، بەجۆرێک زۆرینەیان دەڵێن ئەم بوونەوەرە نامۆیە بە زەوی و لە دەرەوەی زەوییەوە هاتووە.

دکتۆر زۆی دابلدەی زانای ئیکۆلۆژی دەریایی لە زانکۆی باشووری ئوسترالیا، بە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو بوونەوەرە کۆمەڵێک توێکڵی قازن، کە جۆرێکە لە قڕکەری دەریایی.

دابلدەی ڕوونی کردەوە، کە دوو جۆر توێکڵی قاز هەیە:

جۆرە باوەکە کە لەسەر بەرد و توێکڵی کەشتیەکان گەشە دەکات و جۆرەکەی تریش کە لە کەناری هۆرسشۆ بەی دەبینرێت، قاچی شەفافی هەیە کە یارمەتی دەدات لە گرتنی گەردیلەکانی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرجار ئەم زیندەوەرانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنی خۆیان لابدەن و نامۆبن بەو شوێنەی تیی دەکەون، ئەمەش وایان لێدەکات وەک بارستەیەکی ئۆرگانیکی سەیر دەربکەون.

زانای ئیکۆلۆژی دەریایی دەڵێت، ئەم دۆزینەوە ناوازەیە لەوانەیە لەسەر پێکهاتەیەکی کۆن یان پارچە ژێرخانی دەریایی گەشەیان کردبێت کە ماوەیەکی زۆرە لەناو ئاوەکەدا بووە، ئەمەش ڕێگەی پێداون بە شێوەیەکی نائاسایی و چڕ دروستببن.

ئەم دۆزینەوەیە ڕۆشنایی خستە سەر جۆراوجۆری بایۆلۆجی سەرسوڕهێنەر لە ژینگەی دەریادا، هەروەها بیرهێنانەوەی هێزی سروشت و توانای دروستکردنی بوونەوەری سەرسوڕهێنەر کە وادەات مرۆڤەکان تێڕامێنن.

 

فۆڕمی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا
پێت فۆڕمی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا
مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باسی حکومەتی نوێ دەکەن
دوات مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باسی حکومەتی نوێ دەکەن
پەیوەنیدر