نەخۆشخانەی هیوا: تووشبوون بە شێرپەنجە كەمی كردووە



وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی تووشبوانی شێرپەنجە ئەمساڵ کەمترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە جۆرێک 7% تووشبوون کەمی کردووە.

زەردەشت بەکر، وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو 3656 نەخۆشمان هەبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ 3359 نەخۆش کەمبۆتەوە، واتە بەڕێژەی 7% تووشبوون کەمی کردووە.

دەشڵێت: کوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

سەبارەت بە بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجە وتی، “لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن بەربڵاوترینیانە هەروەها شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا و شێرپەنجەی کۆڵۆنیش لە گەورە ساڵاندا.”

كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕا
پێت كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕا
شاندی یەكێتی و سودانی بۆ تەوتینی مووچەی هەرێم كۆبوونەوە
دوات شاندی یەكێتی و سودانی بۆ تەوتینی مووچەی هەرێم كۆبوونەوە
پەیوەنیدر