دەستەی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوتی سەدر بڕیار دەدات، نوێژی یەكگرتوو لە هەینی داهاتوودا، لە بەغدا و پارێزگاكان سازبكات، ئەمەش بە دەستەواژەیەك بۆ گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ نێو پرۆسەی سیاسی دادەنرێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوتی سەدرەوە بڵاوكرایەوە”بەبۆنەی یای ساڵانەی فەتحی موبین و گوژاربێژ بە ناوی پێغەمبەر و ميرى مسوڵمانان، بڕیاردرا نوێژی هەینی لە هەموو عیراقدا سازبكرێت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بڕیاردرا هەینی داهاتوو نوێژی یەكگرتوو بكرێت لە هەموو پارێزگاكان و نوێژی هەینی یەكگرتووش لە بەغدای پایتەخت لە مەدەینە سەدر دەبێت”.
گەڕانەوەی سەدرییەكان بۆ سازدانی نوێژی هەینی یەكگرتوو لە بەغدا و پارێزگاكان، بە شكاندنی هەڵوێستی بێدەنگی لەلایەن ڕەوتەكەوە دادەنرێت و پێدەچێت هەوڵێك بێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ نێو پرۆسەی سیاسی، بە تایبەت لەم ڕەوشەدا كە عیراقی پێدا تێدەپەڕێت، لە سایەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بێتوانایی حكومەت لە چارەسەركردنی تەنگژەكە كە كێشە و گیروفتی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە.