“تۆڕە گەورەكەی بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاكی عێراق”



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دۆسێی ١٠ كۆمپانیا و بانكی شەرقولئەوسەت و ڕاوێژكارێكی بانكەكە و بەرپرسی لقی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێم و 5 پارێزەر، ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كرا.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی 1ی 2023 دۆسێی ١٠ كۆمپانیا و بانكی شەرقولئەوسەت و ڕاوێژكارێكی بانكەكە و بەرپرسی لقی بانكە ئەهلیەكانی عێراق لەهەرێم و 5 پارێزەر، ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كرا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوانە بەناوی 6 هاووڵاتی هەرێم، كە حساب بانكیان لە لقی سلێمانی بانكی شەرقولئەوسەت كردۆتەوە بەڵگەنامەكانیان بەكارهێناون و ئەم ١٠ كۆمپانیایان بەناوەوە دروستكردون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەمە دۆسێی سپیكردنەوەی پارەیە، واتە بردنەدەرەوەی دۆلار، ئەوەی ئێستا عێراقی خستۆتە بەردەم مەترسی گەورەی داڕمانی ئابووری و دابەزینی بەهای دینار.

گەرمیان؛ لە سەر دزینی بڕێكی زۆر پارە پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
پێت گەرمیان؛ لە سەر دزینی بڕێكی زۆر پارە پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
بانكی ناوەندی بڕیارێكی بەپەلەی بۆ دابەزاندنی دۆلار دەركرد
دوات بانكی ناوەندی بڕیارێكی بەپەلەی بۆ دابەزاندنی دۆلار دەركرد
پەیوەنیدر