وادەی وەرگرتنی پارەی حاجیان درێژ کرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێم هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە وادەی وەرگرتنی پارەی حاجیان درێژکراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه‌، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواری 12ی ئەم مانگە درێژ كرایه‌وه.”

باسی لەوەشکردووە: له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له‌ جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌ پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه‌ له‌ زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ پارێزگاكانی (هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كانی (زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان) بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، چونكه‌ واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه‌ درێژ ناكرێته‌وه‌. پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن:

-1هێنانی بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌ك گوژمه‌ی یه‌كه‌م تا گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت .

-2پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ ئاماده‌بێت .

-3هێنانی پاسپۆرت.

پارێزگاری هەولێر بەم شێوەیە پێشوازی لە کونسوڵی ئێران کرد
پێت پارێزگاری هەولێر بەم شێوەیە پێشوازی لە کونسوڵی ئێران کرد
هاووڵاتییەک بە تۆمەتی سووتاندنی 200 دۆنم دەستگیرکرا
دوات هاووڵاتییەک بە تۆمەتی سووتاندنی 200 دۆنم دەستگیرکرا
پەیوەندیدر