هاووڵاتییەک بە تۆمەتی سووتاندنی 200 دۆنم دەستگیرکرا



پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی سووتاندنی 200 دۆنم پووش و پاوان لە شارباژێڕ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن دانیشتووانی گوندى گەڵاڵێ ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوە لە سنورەکەیاندا دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە توانیان بەهاوکارى دانشتوانى گوندەکە ئاگرەکە لەماوەیەکى کەمدا کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی ئاگرەکەوە 200 دۆنم پووش و پاوان و دارى سروشتى سووتان.

پۆلیس ڕاشیگەیاند کەسێک بە هۆکاری ئاگرەکە دەستگیرکرا و دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، ڕادەستی دادوەر کرا بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

وادەی وەرگرتنی پارەی حاجیان درێژ کرایەوە
پێت وادەی وەرگرتنی پارەی حاجیان درێژ کرایەوە
عەلی باپیر و لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە
دوات عەلی باپیر و لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە
پەیوەنیدر