سەدر هۆشداری ئاڕاستەی حکومەت دەکات



سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێک ئاڕاستەی عێراق و سعودیە دەکات و دەڵێت” تەنها یەک دەوڵەت هەیە و پایتەختەکەی قودسە”.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، لە بڵاوکراوەیەکیدا لەسەر تۆڕی ئێکس رایگەیاند، ئێمە شیعەی محمد و عەلیین، هەڵوێستی ئێمە ڕوونە یەک دەوڵەتە و قودسی پیرۆز پایتەختەکەیە و دەوڵەتی دووەم نییە.

ئاماژە بەوە شدەکات، فەلەستین لە دەریاوە تا ڕووبار عەرەبە، و زایۆنیستەکان هیچ نین جگە لە داگیرکەری تیرۆریستی ئێمە دان بە ڕێککەوتنەکانی بەریتانیا و ڕۆژئاوادا دەنێین.

لەبەشێکی تری پۆستەکەیدا سەدر دەڵێت”ئەگەر حکوومەتی عێراق دەستێوەردان بکات ئەوا یاسای ئەنجامدانی تاوان دەیگرێتەوە، و داوایەکیشی لە سعودیە کردو دەڵێت “هیوادارم شانشینی سعودیە گرنگی بەم بابەتە بدات و دان بە قەوارەی زایۆنیدا نەنێت”.

لە یەكەم ناوچەی هەرێم پەڵەی دا
پێت لە یەكەم ناوچەی هەرێم پەڵەی دا
دابەشكردنی نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد
دوات دابەشكردنی نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد
پەیوەندیدر