بارزانی: کوردانی فەیلی بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییان تووشی زوڵم و دەربەدەریی و ئاوارەیی بوون



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، کوردانی فەیلی هێمای فیداکاری و کوردپەروەرین و نموونەیەکی دیاری ئەو ستەم و چەوساندنەوەین، کە لەدژی گەلی کورد ئەنجام دراوە.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردانی فەیلی کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، شاندی میوان کورتەیەکیان لە کێشە و گیروگرفتەکانیان و بابەتی بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردانی فەیلی لە ماف و ناسنامە و ئاسەواری ئازاردان و ڕاگواستنیان و دەرئەنجامەکانی سیاسەتی شۆڤینی بۆ بارزانی خستەڕوو، کە لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق لەدژی کوردانی فەیلی پیادە کراوە و هەتا ئەمڕۆش بەشێک لەم کێشانە هەر بەردەوامن.

لای خۆشیەوە، بارزانی ڕایگەیاندووە، کوردانی فەیلی هێمای فیداکاری و کوردپەروەرین و نموونەیەکی دیاری ئەو ستەم و چەوساندنەوەین، کە لەدژی گەلی کورد ئەنجام دراوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، کوردانی فەیلی بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییان تووشی زوڵم و دەربەدەریی و ئاوارەیی بوون.

بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە، ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ پاڵپشتیکردن و جێگیرکردنی تەواوی ماف و داواکاریبەکانی کوردانی فەیلی ئەنجامی دەدات.

 

دابەشكردنی نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد
پێت دابەشكردنی نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد
ژمارەیەک فرۆشیاری سیمکارتی تۆمارنەکراو سزا دران
دوات ژمارەیەک فرۆشیاری سیمکارتی تۆمارنەکراو سزا دران
پەیوەنیدر