بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی



بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و هێرشی ئێران و ئیسڕائیل بۆ سەر یەكتری، بەهای تمەن زۆترین شكانی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتۆتە 7 ملیۆن و 60 هەزار تمەن.

ڕاشیگەیاند، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراق ڕووی لە دابەزین كردووە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 850 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ زیاتر لە 282 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە خراوەتەڕوو.

ژمارەیەک فرۆشیاری سیمکارتی تۆمارنەکراو سزا دران
پێت ژمارەیەک فرۆشیاری سیمکارتی تۆمارنەکراو سزا دران
ئێران بڕیاریدا، وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
دوات ئێران بڕیاریدا، وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
پەیوەنیدر