وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی ئاسن لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە



وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی ئاسن لە هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و پشتیوانی لە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی لە کوردستان کردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیش و ئاسن لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، لەکاتی دەستبەکاربوونیان لە وەزارەت لەسەرەتای ئەم کابینەیەدا بەردەوام پشتیوان و هاوکاری کەرتی تایبەت بەگشتی و کەرتی پیشەسازی بوون لە پێناو بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارایی جەختی لەوەش کردەوە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێکكەوتنیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق کردووە بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ کارگەکانی هەرێمی کورستان لە بواری باج و ئەستۆپاکی و دابینکردنی سوتەمەنی و کارئاسانی بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

نوێنەری کارگەکانی ئاسن و بەرهەمهێنانی شیش لەهەرێمی کوردستان، پشتیوانی و هاوکاریەکانی وەزیری داراییان بەرز نرخاند کە لەماوەی ڕابردوو بەردەوام لەسەر هێل بووە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لەوانە دانانی باج لەسەر بەرهەمی شیشی هاوردە و ڕێگری لە هێنانی شیش بەڕێگای قاچاخ.

هاوکات نوێنەری کارگەکانی ئاسن داوایان کرد وەزارەتی دارایی هەماهەنگی زیاتر لە گەڵ وەزارەتەکانی تر بکات بۆ زیاتر پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت.

ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە عێراق كەم دەبێتەوە
پێت ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە عێراق كەم دەبێتەوە
ڤیان سەبری: حكومەتی عێراق بە هەژماری من ڕازییە
دوات ڤیان سەبری: حكومەتی عێراق بە هەژماری من ڕازییە
پەیوەنیدر