قائیمقامیه‌تی سلێمانی مۆڵه‌ت به‌كام شوێنكارانه‌ ده‌دات؟



قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مۆڵه‌تی قائیمقامیه‌ت بە شوێنكارەكان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌بێ تێچووی مادی ته‌واو ده‌بێت و دەشڵێت: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاری ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و خاوه‌ن كارانه‌یه،‌ كه‌ پێویستیان به‌ مۆڵه‌تی قائیمقامیه‌ته ‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مامه‌ڵه ‌و كه‌شفیان بۆ ده‌كرێت.

ڕزگار قه‌سیم، سه‌رۆكی لیژنی مۆڵه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، مۆڵه‌تی پیشه‌یی ده‌ده‌ن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی، كه‌ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و پیشه‌یه‌ نییه‌ مۆڵه‌تیان بداتێ، قائیمقامیه‌ت دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار مۆڵه‌تیان ده‌داتێ، به‌تایبه‌ت (خواردنگه‌ و ڕێستۆرانت، سه‌رتاشخانه‌، ئارایشگا، ماركێت،هتد) پێویسته‌ مۆڵه‌تی قائیمقامیه‌تیان هه‌بێت.

وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی داوای وه‌رگرتنی یان نوێكردنه‌وه‌ یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌شفیان بۆ ده‌كرێت و به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك كاره‌كه‌یان بۆ ڕایی ده‌كرێت، ته‌نها له‌مساڵیشدا لیژنه‌كه (1215) سه‌ردانی كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی بۆچونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ پێدانی هه‌ر مۆڵه‌تێك، سه‌رۆكی لیژنی مۆڵه‌ت وتیشی، “لارینه‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌ت (ئاسایش، شاره‌وانی، به‌رگری شارستانی، باجی ده‌رامه‌ت) وه‌رده‌گرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پیشه‌ هه‌یه‌ پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی و بۆچوونی لایه‌نی پسپۆڕی تر هه‌یه‌”.

تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ناجێگیرە
پێت تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ناجێگیرە
بانكی ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ڕاگەیاند
دوات بانكی ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر