عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی تشرینی دووەم دەکات



دەستەی خانەنشینی عێراق کتاییهاتنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی تشرینی دووەمی ڕاگەیاند و لە هەرێمیش هێشتا مووچەی تشرینی یەکەم دابەش نەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە حیسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان ڕێکارەکان و ناردنی داتاکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تشرینی دووەم تەواو کرد.

هۆکاری دواکەوتنی ڕێکارەکانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانی یەک و دووی ئەم مانگە پشوو بوون و دواتر ڕێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی تەواوکران.

دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی عێراق لە کاتێکدایە هێشتا مووچەی تشرینی یەکەم لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند لیستی مووچەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

لێزمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت لێزمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک تاران ڕوویدا
دوات بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک تاران ڕوویدا
پەیوەنیدر