بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک تاران ڕوویدا



بوومەلەرزەیەک شارێکی لە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێران هەژاند و بە هۆیەوە کارەبا و ئینتەرنێتی ناوچەکە بڕا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی ڕێختەر شاری گەرمساری سەر بە پارێزگەی سمنان هەژاندووە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختەوە.

ڕوونیشیکردەوە، بوومەلەرزەلە کاتژمێر 5:15ی بەیانی و لە قووڵایی 11 کیلۆمەتری زەوی ڕوویداوە، بێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەکە دەنگێکی سامناکی هەبووە و لە کاتی ڕوودانیشیدا، کارەبا و ئینتەرنێتی ناوچەکە بڕاوە.

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی تشرینی دووەم دەکات
پێت عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی تشرینی دووەم دەکات
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرایەوە
دوات لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرایەوە
پەیوەندیدر