لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرایەوە



وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای چاککردنی تێبینییەکان لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە: لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کردەوە و داوای کردبوو کە تێبینی و کەموکوڕییەکانی ناو لیستەکە چارەسەر بکەن.

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو تا درەنگانی شەو، تیمێکی دارایی خەریکی لیستی مووچەی مانگی 10 بوون و لیستەکە تەواو بوو”.

وتیشی: “ئەم بەیانییە لیستەکە گەیشتە دەستی دارایی فیدراڵ و سەرجەم تێبینییەکان چارەسەر کراوە”.

چاوەڕوان دەکرێت دوای چاککردنەوەی تێبینییەکان و گەڕاندنەوەئی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی زانیارییەکان، لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک تاران ڕوویدا
پێت بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک تاران ڕوویدا
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت
دوات کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر