هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی دەرکرد و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەبارەت بەو شەپۆلی باران بارینەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە گرنگی دەزانین شۆفێرانی بەڕێز پابەندبن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:

۱: پابەندبوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.

٢: پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلەکانی بەردەمت.

٣: مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەی شەقامەکان.

٤: پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابکەرەوە لە ( فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، ،تایەکان )

٥: پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئوتومبیلەکەتدا هەبن ( ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر،پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).

٦: لەو شوێنانە دوور بکەوەرەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت

۷: هەمیشە ئەم ژمارانەت لەبیربێت

۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆ

۱۱٥ بەرگری شارستانی

۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن

۱۲۲ فریاگوزاری تەندروستی

 

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
پێت دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
پارێزگای هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
دوات پارێزگای هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
پەیوەنیدر