بەهۆی لافاوەوە کەسێک خنکا



لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی تریش بێسەروشوێن بوون.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ  ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێكی سەر بە ناحیەی عەباسی قەزای حەویجە بەهۆی زۆریی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە ژنێك خنكا و زیاتر لە 100 سەر مەڕو ماڵات لافاو بردوونی.

دوای دۆزینەوەی تەرمی ژنەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەویجە کراوە، و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنیش سەرجەمیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوێنیوە هۆشداری دەدرێت لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، هاوکات سەرجەم تیمەکان لە شارو شارۆچکەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و دەسەڵاتیش بە پەروەردەکان دراوە بۆ ڕاگەیاندنی پشوو لەکاتی پێویستدا.

 

یەکەم پارێزگا پشووی ڕاگەیاند
پێت یەکەم پارێزگا پشووی ڕاگەیاند
بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە کچێک گیانی لەدەستدا
دوات بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە کچێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر