توركمانەكان داوای یەكێك لە سێ پۆستەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن



سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان داوای پۆستی یەکێک لە سێ پۆستەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات.

رۆژی شەممە، 2ی 11ی 2024، مونا قاوەچی كاندیدی دەرچووی پارتی چاكسازی توركمان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، بە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، وەك پارتی چاكسازی توركمان كە زۆرترین دەنگی پێكهاتەی توركمانمان بە دەستهێناوە، بە مافی خۆمانی دەزانین وەكو مافێكی نەتەوەیی یەكێك لە سێ پۆستەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەر پێكهاتەی توركمان بكەوێت.”

وتیشی، لە كابینەی دەیەمیش بە پێویستی دەزانین داوای پۆستی وەزاری بۆ توركمانەكان بكەین.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوان وەكو پێكهاتەی توركمان لە سەرۆكایەتی هەرێم داوای پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن.

جەختیشی لەوە كردەوە، ئەو پۆستانەی كە داوای دەكەن تەنها بۆ پارتی چاكسازی توركمان نیە، بەڵكو هەموو ئەو لایەنە توركمانیانەی كە بەشداری لە كابینەی داهاتوو دەكەن.

 

دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران لە قەزا و ناحیەكانی سلێمانی دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران لە قەزا و ناحیەكانی سلێمانی دەستپێدەكات
پەروەردە بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری داوە؟
دوات پەروەردە بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری داوە؟
پەیوەنیدر