پەروەردە بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری داوە؟



ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی باران و بەفر، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک دەکرێن بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی بدەن.

بەشێکی میدیاکان لەزاری ئالان حەمە سەعید ، وەزیری پەروەردەی هەرێم بڵاویانکردەوە، ‏”بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران، کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن”.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمە سەعید وتویەتی، “هیچ لێدوانێکی دەربارەی پشوو نەداوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە (خەڵك)ەوە داوای لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان كرد، سبەینێ‌ یەك شەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئەمشەوەوە تاوەكو ڕۆژی دوو شەممە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

توركمانەكان داوای یەكێك لە سێ پۆستەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن
پێت توركمانەكان داوای یەكێك لە سێ پۆستەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن
ناوی ئەو گەڕەكانەی كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری ڕاگەیەنرا
دوات ناوی ئەو گەڕەكانەی كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر