سودانی دەچێتە ئەڵمانیا



سەرچاوەیەكی حكومی بەرپرس، سەرانێكی چاوەڕوانكراوی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەڵمانیا ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەكە بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”سودانی لە سیانزەی ئەم مانگەدا سەردانی ئەڵمانیا دەكات”.

لە هەینی ڕابردوودا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، داوەتنامەیەكی فەرمی لەلایەن مارتن ییگز باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق پێگەیشت، تا سەردانی بەرلين بكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە بڵاوكرایەوە”سودانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا كردووە و داواتنامەیەكیشی بۆ سەردانی وڵاتەكە لەلایەن ڕاوێژكاری ئەڵمانیاوە پێگەیشتن و بەڵێنیدا لە نزیكترین دەرفەتدا بەدەم داوەتنامەكەوە بچێت”.

چاودێری بازرگانی وچەند سەرنجێک
پێت چاودێری بازرگانی وچەند سەرنجێک
توركیا ناوچەیەك لە دهۆك بۆردومان دەكات
دوات توركیا ناوچەیەك لە دهۆك بۆردومان دەكات
پەیوەنیدر