ناوی ئەو گەڕەكانەی كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری ڕاگەیەنرا



پڕۆژەی ڕووناكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە دوو هەفتەی ئایندەدا کارەبای 24 کاتژمێری (پریپەید) بۆ گەرەکی بەختیار و وەزیران لە هەولێر دابین دەکرێت .

بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕایگەیاندووە، لە دوای هەردوو گەڕەكی شادی و نازناز، ئێستا پڕۆژەی ڕووناكی لە دوو گەڕەكی تری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و كارەبای هاوبەشانی هەردوو گەڕەك دەكرێت بە 24 کاتژمێری.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەی ڕووناكی سەرەتا لە گەڕەكی شادی و دواتر لە گەڕەكی نازنازی شاری هەولێر جێبەجێ كرا، ئێستا دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە 24 کاتژمێر كارەبایان پێ دەدرێت.

ئاشكراشی كرد، بریار وایە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم شار و گوند و قەزا و نەحیەکان کارەبایان ببێتە 24 کاتژمێری.

 

پەروەردە بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری داوە؟
پێت پەروەردە بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری داوە؟
لە فێستیڤاڵەكەی هەڵەبجە بایی نزیكەی 1.5 ملیار دینار هەنار فرۆشراوە
دوات لە فێستیڤاڵەكەی هەڵەبجە بایی نزیكەی 1.5 ملیار دینار هەنار فرۆشراوە
پەیوەندیدر