بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرن، کەوا گردبوونەوەی ئاو یاخود لافاو دەیگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ”سەڕای ئەوەی ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی هەموو ساڵێك هۆشیاری و ڕێنمایی بڵاو دەکەینەوە لەکاتی هاتنی شەپۆلی باران بارین کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو یاخود لافاو دەیگرێتەوە، بەڵام هاووڵاتیان پابەند نابن”.
ڕاشیگەیاندووە، دووبارە داوادەکەین لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل ڕانەگرن کەمەترسییە بۆ سەر ژیانی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان تاکو ئەم شەپۆلی باران بارینە تەواو ئەبێت.