شارەزایەكی كەشناسی: داوا دەكەین سبەینێ‌ بكرێتە پشوو



شارەزایەكی كەشناسی داوا دەكات، سبەی یەك شەممە بكرێتە پشوو بەهۆی مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكەی بەهێزەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە پەیامێك بۆ حكومەتی هەرێم و پارێزگاری شارەكان دەنێرێت و دەڵێت: بەهۆی قوڵَبوونەوەی ئەم شەپۆلی باران بارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرَتەوە، ئەمشەو و سبەی یەک شەممە و شەوەکەی مەترسیەکانی لافاو و هەورە بروسکەی بەهێز هەیە.

دەشڵێت: “داوا دەکەین بۆ سەلامەتی هەموو لایەک سبەی یەک شەممە بکرێتە پشوو”.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “کەمێك پێش ئێستا شەپۆلی سەرەکی باران و هەورەبروسکە لە ناوچە بیابانیەکانی عەرعەرەوە داخلی عێراق بوو، درەنگانێکی ئەمشەو و سبەینێ یەک شەممە ناوبەناو باران و هەورە بروسکەی توند هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

وتیشی، ” لەبەر بەخوڕی هەندێك لەتاوە بارانەکان ئەگەری دروستبوونی لافاوی زۆرهەیە لە سەرجەم چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکانی ناوچەکانی گەرمیان و ناوچه کوێستانییەکانیش، جگەلە بەشێکی خۆرئاوای پارێزگای دهۆک”.

بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی نەداوە.

 

بەرگری شارستانی هەولێر: هاووڵاتییان پابەند نابن
پێت بەرگری شارستانی هەولێر: هاووڵاتییان پابەند نابن
ژووری ئۆپەراسیۆن و كارەسات هۆشداری لافاو دەدات
دوات ژووری ئۆپەراسیۆن و كارەسات هۆشداری لافاو دەدات
پەیوەنیدر