رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکاتەوە



رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە و لەم مانگەشدا شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشت وەک مامۆستای گرێبەست وەردەگرن.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتری UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک راگیرابوون.

باسی لەوەشکرد: “شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتی 2024ی مامۆستایانی وانەبێژ لەم مانگەدا دابەشدەکرێن وەک شایستەی دارایی وانەبێژی”.

وتیشی: بۆ مانگەکانی دیکە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکرێت بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ئەوەش بەپێی وتەی لایەنی پەیوەندیدار.

مونا قەهوەچی: دەیانەوێت بە بابەتی لاوەکی وەکو تەوتین پێكهێنانی حكومەت بەلاڕێدا ببەن
پێت مونا قەهوەچی: دەیانەوێت بە بابەتی لاوەکی وەکو تەوتین پێكهێنانی حكومەت بەلاڕێدا ببەن
بەغداد داوای لە ئەمریکا کردووە رێگریی بکات لە وەڵامی ئیسرائیل بۆ گروپە چەکدارەکان
دوات بەغداد داوای لە ئەمریکا کردووە رێگریی بکات لە وەڵامی ئیسرائیل بۆ گروپە چەکدارەکان
پەیوەنیدر