پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە



پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکەن کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە “صورە قیدی ئەلیکترۆنی” ناکرێت.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاگاداری سەرجەم کوردانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە “صورە قیدی ئەلیکترۆنی” ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کارکردن بە (صورە قیدی الكترونی) ڕاگیراوە، تەنها بە کار بە (کارتی نیشتمانی) دەکەین و دەتوانین مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.

پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: پێویستە کوردانی تاراوگە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێدەچێت.

بەغداد داوای لە ئەمریکا کردووە رێگریی بکات لە وەڵامی ئیسرائیل بۆ گروپە چەکدارەکان
پێت بەغداد داوای لە ئەمریکا کردووە رێگریی بکات لە وەڵامی ئیسرائیل بۆ گروپە چەکدارەکان
کاروان یاروەیس: واژۆی 14 سەرۆک فراکسیۆنمان  بۆ پشتیوانی لە تەوتین کۆکردووەتەوە
دوات کاروان یاروەیس: واژۆی 14 سەرۆک فراکسیۆنمان  بۆ پشتیوانی لە تەوتین کۆکردووەتەوە
پەیوەندیدر