کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات



کەشناسی هەرێم رەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ یەكشەممە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مام ناوەند لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین دابارین بە لێزمە دەبێت، لە دوای نیوەرۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوام دەبێت بە رێژەیەکی کەمتر.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18

سلێمانی: 16

دهۆک: 18

کەرکوک: 20

هەڵەبجە: 16

زاخۆ: 18

سۆران: 15

حاجی ئۆمەران: 9

گەرمیان: 22

کاروان یاروەیس: واژۆی 14 سەرۆک فراکسیۆنمان  بۆ پشتیوانی لە تەوتین کۆکردووەتەوە
پێت کاروان یاروەیس: واژۆی 14 سەرۆک فراکسیۆنمان  بۆ پشتیوانی لە تەوتین کۆکردووەتەوە
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دوات لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر