کەشناسێکی کورد: شەپۆلی دووەمی بارانبارین دەستپێدەکات



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلی یەکەمی بارانبارین کۆتایی هات و شەپۆلی دووەم دەستێدەکات. دەشڵێت، لە شەپۆلی دووەمدا بارانبارینی بە لێزمە تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی لە هەرێم بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: بە هۆی کاریگەری دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەدواوە شەپۆلی دووەمی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد: لەم شەپۆلەدا کە لە درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە و ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات، بارانی بەهێز و بەخوڕ لەگەڵ هەورەگرمە و هەرەتریشقە هەروەها ڕوودەدات.

دەشڵێت: بە هۆی بەهێزی بارانەکە لافاو لە چەم و دۆڵەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت و ئەگەری ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە.

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا
پێت نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: ئەوەی یەکێتی بۆ تەوتین دەیکات چەواشەییە
دوات بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: ئەوەی یەکێتی بۆ تەوتین دەیکات چەواشەییە
پەیوەنیدر