لافاو شەقامەکانی ئەنباری گرتەوە



بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە پێگەی سومەرییە نیوز، ڕایگەیاندووە، بەهۆی هەستانی  لافاو لە شەقامەکانی پارێزگای ئەنبار هاتوچۆیان تیایدا سەخت بووە و بووەتە جێگەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو پارێزگایە.

بەگوێرەی چەند وێنەیەک کە سومەریە نیوز بڵاوی کردووەتەوە، بەشێک لە شەقامە لاوەکییە بێخزمەتگوزارییەکانی شاری ڕوومادی ژێرئاو کەوتوون، لەنێویاندا شەقامەکانی ناوچەی جەمعییەی شارەکە.

لای خۆیەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەقامەکان کە بەهۆی بارانەوە لافاو هەستاوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق ساڵانە کەمترین بڕی بارانی لێ دەبارێت.

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: ئەوەی یەکێتی بۆ تەوتین دەیکات چەواشەییە
پێت بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: ئەوەی یەکێتی بۆ تەوتین دەیکات چەواشەییە
سێ کۆڵبەر کوژراون و سیانی دیکەش بریندار بوون
دوات سێ کۆڵبەر کوژراون و سیانی دیکەش بریندار بوون
پەیوەنیدر