سێ کۆڵبەر کوژراون و سیانی دیکەش بریندار بوون



ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد کە لەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، سێ کۆڵبەر کوژراون و سێ کۆڵبەریش بریندار کراون.

لە بارەی ناوی قوربانییەکانەوە ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە: تاریق نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، حوسێن کەماڵنیا خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی لێدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و سیامەک حەسەنپوور، خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە چیاکان، ئەو سێ کۆڵبەرە بوون کە لە ماوەی مانگی رابردوودا گیانیان لەدەست داوە.

باسی لەوەشکردووە: زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە سێ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون.

جیاکردنەوەی قوربانیەکان بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای کرماشان: یەک حاڵەت (یەک کوژراو).

پارێزگای سنە: دوو حاڵەت (دوو بریندار)

پارێزگای ئورمیە: سێ حاڵەت بریتی لە (دوو کوژراو و یەک بریندار).

لافاو شەقامەکانی ئەنباری گرتەوە
پێت لافاو شەقامەکانی ئەنباری گرتەوە
بۆ ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتەکەت نەبڕدرێت بەپەلە ئەم کارە بکە!
دوات بۆ ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتەکەت نەبڕدرێت بەپەلە ئەم کارە بکە!
پەیوەندیدر