مامۆستایهكى ئاینى و سەرۆکی لیژنەی فەتوا لە سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، “لەبری زێڕ، دەتوانرێت خواردن یان برنج یان ماڵ بکرێتە مارەیی کچان”.
د. محەمەد پینجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فتوای سلێمانی لهبارهى مارهیى كچانهوه ڕایگهیاند: مارەیی لەقورئانی پیرۆزدا دانراوە بەهەدیە، ئەو کوڕە دەیبەخشیت بەئافرەتەکە، لەبەرامبەر ئەو پڕۆسەیەی دەیەوێت دروستی بکات بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەرئهوهى دەیەوێت لەگەڵ ئەم ئافرەتە هاوسەرگیریی بکات لەسەر بنەمایەکی دروست.
ئەوەشی وتووە: لە ساڵەکانی حەفتاکاندا زانایانی عێراق مارەییان کرد بەدوو بەشەوە، بەشێکیان دانا بەحازرو بەشەکەی دیکەشیان بەقەرز بۆ ئاسانکاریی هاوسەران.
دەڵێت: “لەڕووی شەرعەوە دیارینەکراوەو دەتوانرێت زیوو یاخود ئاڵتوون یان برنج یان ماڵ بێت یاخود هەرشتێکی دیکە بێت”.