تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە



بەرگری شارستانی هەرێم هۆشداری دەدات لە بارەی بارانبارینی بە لێزمە و ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین بارانی لێ ببارێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم، تیایدا هاتووە: “بەگوێرەی دوایین پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سبەینێ شەممەوە دەستپێبکات”.

ئەوەشی وتووە: پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و 40 ملیمەتر باران ببارێت و کەمترین رێژەش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بێت کە 15 ملیمەتر باران دەبارێت.

دەشڵێت: “سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی لە ناکاو”.

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران بڕیاریداوە تۆڵە لە ئیسرائیل بکاتەوە
پێت ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران بڕیاریداوە تۆڵە لە ئیسرائیل بکاتەوە
ئەردۆگان و سودانی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
دوات ئەردۆگان و سودانی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
پەیوەنیدر