تەندروستی هەرێم: رێژەی توشبوونی شێرپەنجە لە هەرێم کەمترە لە ئاستی ستاندارد



وەزارەری تەندروستی هەرێم لە بارەی بڵاوبوونەوەی ئامارێکی “مەترسیدار”ی شێرپەنجە لە هەرێم هاتە دەنگ و رایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیایدا هاتووە: لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیایەک، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە “هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت”.

دەشڵێت: “دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپات بكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە”.

ئەوەشی وتووە: “هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات”.

ئەردۆگان و سودانی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
پێت ئەردۆگان و سودانی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
وەزارەتێکی دیکەی هەرێم لە بارەی هەژماری من هەڕەشە دەکات
دوات وەزارەتێکی دیکەی هەرێم لە بارەی هەژماری من هەڕەشە دەکات
پەیوەندیدر