وەزارەتێکی دیکەی هەرێم لە بارەی هەژماری من هەڕەشە دەکات



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا ڕایدەگەیەنێت، سزای هەركەس و لایەنێك لە وەزارەت دەدەن، ئەگەر كۆسپ بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆژەی هەژماری من دروست بكات.

وەزارەتەکە، نووسراوێكی ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی كردووە، كە تیایدا هاتووە، كاری پێویست بكەن بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی پرۆژەی “هەژماری من”.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت، دەبێت ڕێگری لە هەر سەرپێچییەك بكرێت كە لەم ڕووەوە لەلایەن پێكهاتەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی سەرجەم بەش و كارگێڕییەكانی دامودەزگای تەندروستی دەكرێت، بەرامبەر بە كۆسپ دروست كردن لەبەردەم بەجێ گەیاندنی پرۆژی “هەژماری من”.

پێشریش وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لە نووسراوێکدا بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، هۆشداری دابوو لەوەی هەر کەسێک کێشە بۆ پڕۆژەی هەژماری من دروست بکات رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

تەندروستی هەرێم: رێژەی توشبوونی شێرپەنجە لە هەرێم کەمترە لە ئاستی ستاندارد
پێت تەندروستی هەرێم: رێژەی توشبوونی شێرپەنجە لە هەرێم کەمترە لە ئاستی ستاندارد
تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەیەکی هەرێمی بۆردومانکرد
دوات تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەیەکی هەرێمی بۆردومانکرد
پەیوەندیدر