سودانی گەیشتە تورکیا



لە سەردانێکدا بۆ تورکیا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەو وڵاتە بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر چەند مەلەفێک گفتوگۆ بکات.

نووسینگەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسى لەوەکردووە، سودانی و بەرپرسانی تورکیا لەسەر چەند مەلەفێکى هاوبەش گفتوگۆ دەکەن.

عێراق و تورکیا خاوەنى چەندین مەلەفى هاوبەشن، لەسەرو هەموویانەوە مەلەفی ئەمنى و ئابووریی و کێشەى ئاو، تائێستا چەندین رێککەوتنى گشتگیریان واژۆکردووە، بەڵام هێشتا بەشێکى کێشەکانیان چارەسەرنەکراون.

لە ماوەی رابردووشدا سودانی ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی لەرێگەی رێککەوتنی هاوبەشەوە لەگەڵ تورکیادا پشکی ئاوی پێویستی دابین کردووە و بەردەوامیشن لە گفتوگۆکانیان.

22ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کرد و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکاندا لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کران.

 

هـــەرێم لیستێکی دیکەی مـــووچــەی مانگــی 10 دەداتــە دارایــی عێـراق
پێت هـــەرێم لیستێکی دیکەی مـــووچــەی مانگــی 10 دەداتــە دارایــی عێـراق
لە سنووری هەڵەبجە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
دوات لە سنووری هەڵەبجە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
پەیوەندیدر