لە سنووری هەڵەبجە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە – سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

باسی لەوەشکردووە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فلکەی” تەپەتۆڵەکە” بە ئاڕاستەی سلێمانی، بەوهۆیەوە سەرەڕای زیانی مادی ئۆتۆمبێلەکان هەردوو شۆفێر برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

سودانی گەیشتە تورکیا
پێت سودانی گەیشتە تورکیا
کەشناسی کاتی بارانبارینە بە لێزمەکەی ئاشکرا کرد
دوات کەشناسی کاتی بارانبارینە بە لێزمەکەی ئاشکرا کرد
پەیوەندیدر