سۆزان مەنسور:  بەخێرایی تەوتین بۆ فەرمانبەران نەكرێت گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە



وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە خێرایی تەوتین بۆ مووچەخۆران نەکرێت، گرفتی مووچە سەرهەڵدەداتەوە.

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە: بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە دەبێت تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عێراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە: ئەگەر بەخێرایی تەوتین بۆ فەرمانبەران نەكرێت، ئەوا لەدوای سەری ساڵەوە جارێکی دیكە گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە و گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت.

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی وتووە: دەبێت لە ڕێگەی تەوتین لە بانكە فیدراڵییەكان مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بكرێت، چونكە پرۆژەی “هەژماری من” پرۆژەیەكی شەخسییە و پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.

دەشڵێت: “ئێمە بەڵێنمان بەهاووڵاتیان و فەرمانبەران داوە كە بەرگریكاربین لە مووچەكانیان و نەهێڵین گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت”.

داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پێت داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
کەشناسێکی کورد: بارانێکی باش بۆ گەرمیان و کەرکوک و سلێمنی و هەڵەبجە بەڕێوەیە
دوات کەشناسێکی کورد: بارانێکی باش بۆ گەرمیان و کەرکوک و سلێمنی و هەڵەبجە بەڕێوەیە
پەیوەندیدر