کەشناسێکی کورد: بارانێکی باش بۆ گەرمیان و کەرکوک و سلێمنی و هەڵەبجە بەڕێوەیە



کەشناسێکی کورد زانیاری نوێ لە بارەی بارانبارینی ئەمڕۆ دەخاتەڕوو و ئاشکرای دەکات کە بڕێکی باشی هەوری کەڵەکەی باران لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە.سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە ئێستادا بڕێکی باش هەوری کەڵەکەی بەباران و هەورەبروسکه لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە بەرەو گەرمیان و کەرکوک و بەشێکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە جوڵەدایە”.

باسی لەوەشکردووە: ئێستا لە سنوورەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی گەرمیان و ناوەڕاستی عێراق باران و هەورەبروسکەیەی ناوبەناو و لێرەو لەوێیە، ئەگەرهەیە ئەمڕۆ هەینی لەبەشێکی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕێک باران ببارێت لەماوەیەکی کورتداو کەشێکی تاڕادەیەک ساردیش ناوچەکە بگرێتەوە و هەندێک کاتیش خێرایی با بۆ ئاستی مامناوەند بەرزببێتەوە.

ئەوەشی وتووە: ئەگەری بارانبارینی کورتخایەن لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە هەندێک ناوچە بەهۆی ئەوگۆڕانکاریەی ڕوویدا لە درەنگ گەیشتنی هەورەکان بەناوچەکانی گەرمیان و دەوروبەری لەشەوی ڕابردوو، ئەمڕۆ هەینی زۆرینەی کاتەکان ئەگەری باران نییە بەزۆریش کاتەکانی ئێوارەو شەو.

سۆزان مەنسور:  بەخێرایی تەوتین بۆ فەرمانبەران نەكرێت گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە
پێت سۆزان مەنسور:  بەخێرایی تەوتین بۆ فەرمانبەران نەكرێت گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە
زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی مافی دەنگدانیان نییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا
دوات زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی مافی دەنگدانیان نییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا
پەیوەنیدر