محمد شیاع سودانی پەیامێک ئاراستەی مەحمود مەشهەدانی دەکات



دەقی بەیاننامەکە:

“بە ناوی خودای میهرەبان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی  محمود مشهدانی دەکەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێزان و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێز و باقی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەم کە بڕیاریان لەسەر شایستە دەستوورییە گرنگەکان داوە، لە هەنگاونان بۆ خزمەتی گەلەکەمان و ئامانجێک کە حکومەت لە سەرەتای کارەکانییەوە وەک دروشمێک وەریگرتووە.
بەم بۆنەیەوە حکومەت نیازی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی، بە هاوکاری تەواو لەگەڵ دەسەڵاتە دەستوورییەکان، بەتایبەتی دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری، کە ئەنجومەنی نوێنەران، نوێنەرایەتی دەکات.
ئێمە پابەندبوونی یاسایی و دەستووری خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران، کە تەواوکەری کارەکانی حکومەتە و ئەدای کارکردنی لە ئەولەویەتەکانیدا چەسپاندووە، بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازییە پێویستەکان.
داواکارین لە خودای مەزن سەرکەوتن و رێگە نیشاندەر بێت بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەروەها تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، و بۆ هەموو ئەو دەسکەوتانەی کە گەلەکەمان چاوەڕێی دەکات.
محمد شیاع سودانی
سەرۆک وەزیران
31ی تشرینی یەکەمی2024

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024 گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و هەر یەکە لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد.

گەڕی دووەمی 271 پەرلەمانتار ئامادەی دەنگدان بوون، مەحموود مەشهەدانی بە دەنگی 182 پەرلەمانتار، سەرکەوت بەسەر ڕکابەرەکەی و بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی مافی دەنگدانیان نییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا
پێت زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی مافی دەنگدانیان نییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی،لەسەر پرۆسەی سەرژمێری کۆدەبنەوە
دوات سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی،لەسەر پرۆسەی سەرژمێری کۆدەبنەوە
پەیوەنیدر