بافڵ تاڵەبانی:خۆشبەختانە کۆتاییمان بە تاکڕەوی هێنا



سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم کۆبۆوە و وتی” هەنگاوێك لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر دەنێین”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد، و لە دیدارێکدا پێكهێنانی حكومەتی نوێ و هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كرایەوە بەشێوەیەك ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەی.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ روونە، خواست و داواكارییەكانی خەڵك بەرنامەی كاركردنمانە و هەموو هەنگاوێك لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر دەنێین.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، كوردستان پێویستی بە خزمەت و پێكەوەیی هەیە نەك جیاكاری و تاكڕەوی كە خۆشبەختانە كۆتاییمان پێهێنا.

دەست دەگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان
پێت دەست دەگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان
دووبانک لە هەرێم مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە
دوات دووبانک لە هەرێم مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە
پەیوەنیدر