وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.
سامانە سرووشتییەکان ڕاشیگەیاند، هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.
وەزاەرتی سامانە سرووشتییەکان داوا دەکات به زووترين كات رێگا بە گواستنەوەی سوتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.