ئەمشەو شەپۆلی بارانبارین دێتە هەرێم



پێشبینیکارێکی کەشناسی چەقی بەهێزی ئەم شەپۆلە بەهێزە دیاریدەکات و دەڵێت” هه‌رێم بارانی باش و هه‌وره‌ تریشقه‌ی تونده‌بێت”.

محەمەد کەلاری پێشبینیکاری کەش و هەوا ڕایگەیاند، تا ئێستا شه‌پۆله‌ باران بارینه‌كه‌ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها هێزی شه‌پۆله‌كه‌ له‌ناوچه‌كان جێگۆركێ ده‌كات، له‌ئێستادا چه‌قی به‌هێزی شه‌پۆله‌كه‌ لە چەند شوێنێکی هەرێمدایە.

هاوکات ئەو پێشبینیکارە هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات لە چەند ناوچەیەک گه‌رمیان, سلێمانی, هه‌ڵه‌بجه‌, كه‌ركوك, ڕاپه‌رین, به‌شێكی هه‌ولێر .

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەری بارینی كه‌مێك باران له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌ و بڕی بارانه‌كه‌ كه‌م ده‌بێت وه‌ سبه‌ی هه‌ینی ته‌نها كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان تا پێشنیوه‌رۆ ئه‌گه‌ری باران هه‌یه‌ ئه‌ویش گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه‌ شاره‌كانی تر ئاسایی ده‌بێت.

لای خۆیەوە کەشناسی هەرێم هۆشداریدا و ڕایگەیاند، ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە لێزمەبارانە، بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەكانتان، سەردانی سەیرانگە و ناوچە شاخاوییەكان مەكەن و خۆتان بپارێزن.

ئەنجامی زانکۆ لاین ڕادەگەیەندرێت
پێت ئەنجامی زانکۆ لاین ڕادەگەیەندرێت
دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەستیپێکرد
دوات دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەستیپێکرد
پەیوەنیدر