لە دادگا سکاڵا لەسەر هەژماری من تۆمارکرا



فراکسیۆنی یەکێتی لە دادگای کەرخ سکاڵای لەسەر پرۆژەی هەژماری من تۆمارکرد و دەڵێت”ڕێگری لە جێبەجێکردنی تەوتین دەکرێت”.

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیمی یاسایی یەکێتی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سکاڵایان له‌سه‌ر هه‌ژمار من و ڕێگرییکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆماركردووە.

وتیشی: سکاڵاکە لە دادگای لێکۆلێنەوەی کەرخ لە بەغداد تۆمار کراوە و سکاڵاکە وەرگیراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا د.بڕیار ڕه‌شید ڕایگەیاندبوو، بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە ئامادەكاریدان بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە سلێمانی و ڕەزامەندیان وەرگرتووە لە حكومەتی عێراق بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە سلێمانی.

جێی باسە، لە ٢٤ـی ئەم مانگە سەرۆکی یەکێتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی  بڕیاریاندا بە بانکیکردنی مووچەی فەرانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکان بێت، و هاوكات پرۆژەی “هه‌ژماری من”ـی ڕەتکردەوە، و نزیکەی هەفتەیەک دەبێت سەرجەم لقەکانی هەژماری من لە سنووری سلێمانی داخراون.

سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوونەوە
پێت سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوونەوە
نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا بوو
دوات نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا بوو
پەیوەنیدر