جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویسته هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رج بكرێت.
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت”.
ئەوەشی وتووە: “به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رج بكرێت.”
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024، شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمەوە چووە بەغدا.