لە هەولێر ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو کرا



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، چۆنیەتی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی زستان و بارانبارین بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی باران گفتوگۆی کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە دەستپێكردنی ئامادەكاری بۆ وەرزی باران و بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراوی دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شاری هەولێر و شارەوانییەكانی دەوروبەری كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.

باسی لەوەشکردووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانییەكانی هەولێر، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ئاو، ئاوەڕۆ، پارك و باخچەكان، خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكانی هەولێر ئامادەی بوون، چۆنیەتی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی زستان و بارانبارین بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی باران گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ڕاسپاردووە لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەو وەرزە بكەن و ڕایسپاردن ئاوەڕۆكانی شاری هەولێر و شارەوانییەكانی دەوروبەری خاوێن بكەنەوە و ئەو شوێنانە دەستنیشان بكەن كە لە ساڵانی ڕابردوودا لافاو لێان ڕووی دەدا یان ئاوی بارانیان لێ كۆدەبووەوە، هاوكات وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار داوای لێكردن بەزووترین كات چەندین تیمی تایبەتمەند دروست بكەن و بەردەوام چاودێری ئاوەڕۆكان و ئەو شوێنانە بكەن كە گرفتی كۆبوونەوەیان ئاویان هەیە و گرفتەكان چارەسەر بكەن بۆ ڕێگریكردن لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراوی دروستبوونی لافاو یان كۆبوونەوەی ئاو.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر هەر جۆرە هاوكاری و پاڵپشتی و هەماهەنگییەك بۆ بە باشی بەڕێوەچوونی پلان و ئامادەكارییەكانی فەرمانگەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شاری هەولێر و شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر كردەوە.

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا بوو
پێت نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا بوو
یاسین مەحمود رەشید: بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە هەنگاوێکی گرنگە
دوات یاسین مەحمود رەشید: بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە هەنگاوێکی گرنگە
پەیوەندیدر